١٨ نیسان ٢٠٢٠ - ١١:٣٧
رێبەری باڵای ئێران سڵاوی تایبەتی ئاراستەی هێزەکانی ئەرتەش کرد

سەرۆکی نووسینگەی سەربازیی فەرماندەیی باڵای هەموو هێزەکان لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ سەرلەشکەر مووسەوی، سڵاو و ڕێزی تایبەتی رێبەری باڵای ئاراستە فەرماندە و هێزەکانی ئەرتەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرتیپ محەمەد شیرازی سەرۆکی نووسینگەی سەربازیی فەرماندەیی باڵای هەموو هێزەکان لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سڵاو و ڕێزی تایبەتی رێبەری باڵای ئاراستە فەرماندە، هێز و بنەماڵەکانی ئەرتەش کرد.

سەردار شیرازی لەو پەیوەندییەدا وتی: فەرماندەی باڵای هەموو هێزەکان فەرموویان بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی ئەرتەش، سڵاوی من بە پێرسۆنێل و هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیێنن.

............
340